به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی شه‌مه له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده عێراقییه‌کان سه‌باره‌ت به دزه‌ی دووباره‌ی تیرۆریسته‌کان بۆ ناو عێراق هۆشداری دا.
عه‌بادی که حه‌فته‌کانی کۆتایی سه‌رۆک وه‌زیرانی خۆی تێپه‌ڕ ده‌کات، دوای کۆتایی هاتن به‌م دیداره سپاسی هێزه‌کان و فه‌رمانده‌کانی عێراق کرد.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئێوه له‌گه‌ل داعش له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، کوێستانی مهکحۆڵ و ته‌کریت شه‌ڕتان کردووه و سه‌رکه‌وتوون.
ئه‌و له درێژه‌دا جه‌ختی کرد له گرنگی قۆناغی داهاتوو و کێشه‌کانی به هۆی ئاماده بوونی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوخۆی سووریا و وتی: ئێمه سه‌رکه‌وتن له به‌رانبه‌ر عێراقمان مسۆگر کرد، به‌ڵام ئه‌م مه‌ترسییه هێشتا له سووریا و ده‌بێت له‌ناوی ببه‌ین.
عه‌بادی جه‌ختی کرد: تیرۆریسته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که له هه‌ر ڕێگه‌یه‌که‌وه ده‌توانن دزه بکه‌نه ناو خاکی عێراق و ئێمه ده‌بێت هۆشیار بین و ڕێگه به‌م کاره نه‌ده‌ین.
Your Comment